بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی ئەمریكا جەخت لە رێزگرتنی سەروەری عێراق دەكەنەوە
  2020-09-20       411       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریكا جەخت لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق و رەتكردنەوەی هەر جۆرە دەستێوەردانێك دەكەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٠ بەرهەم ساڵح، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکردوە لە ماتیۆ تیولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەکەدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاسۆی هاریکاری لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردو وڵات و بە گوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە سەرجەم بوارەکاندا گفتوگۆکرا.

هاوکات دوایین پەرەسەندنەکان لە گۆڕەپانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و جەختکرایەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەکارهێنانی زمانی دیاڵۆگ بۆ چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەری عێراق و رەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستێوەردان و پێشلکارییەک.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×