لە سلێمانی 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-24       1087       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 42 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 31 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 42 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ 31 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو 11 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 194 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە تا ئێستا كۆی گشتی ئەوانەی پلازمایان بەخشیوە لەدوای چاكبونەوەیان لە نەخۆشییەكە، گەیشتۆتە 954 بەخشەر.

 

 

تاک پارێزی باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×