عێراق فڕۆکە و کەشتی جەنگی لە ئەندامێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەکڕێت
  2020-09-26       590       

سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، راسپێردراون بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پرچەکردنی سوپای وڵاتەکە لەگەڵ فه‌ره‌نسا.
 
ئاوێنه‌: محەمەد رەزا ئال حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگەیاندو، راسپێرداون بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فه‌ڕەنسام کە ئەندامێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکەیان هیچ رێگرییەک لە  حکومەت ناکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فه‌ڕەنسادا.

ئاشکراشیکردووە، بۆ ئەنجامدانی گرێبەسێکی لەوجۆرە، رەچاوی ئەوەکراوە فه‌ڕەنسا ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بوە، هەروەها خاوەن چەکی ناودار و خاوەن توانای وێرانکەرە.

بەوتەی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، پێویستە لەسەر حکومەت توانای هێزە چەکدارییەکانی عێراق بەهێزتر بکات، بە کڕینی فڕۆکەی جەنگی فڕەنسی لە جۆری رافاڵ و کەشتییە جەنگییەکانی.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەوان هیچ رێگرییەک لە فرەجۆر کردنی چەکی سوپای عێراق بە بەکارهێنانی چەکی روسی، فه‌ڕەنسی و ئەمریکی ناکەن، پێشتریش ئەزمونی کڕینی چەکی فه‌ڕەنسیان تاقیکردوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا عێراق دەیەوێت فڕۆکە و کەشتییە جەنگییەکان لە فه‌ره‌نسا بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×