لە عێراق 59 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-30       393       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 691 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و سێ هەزارو 385 توشبوش چاكبونەوەو هەروەها 59 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 22 هەزار و 274 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 691 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 59 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 385 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 362 هەزار و 981 كەس و لەوانە نۆ هەزارو 181 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 292 هەزارو 197 كەسیان چاكبونەتەوەو 61 هەزارو 603 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 550 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×