بەرپرسێكی پێشووی عێراق سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
  2020-10-01       483       
دادگایەكی شاری بەغداد بەتاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، سزای ١٠ ساڵ زیاندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەرێكی پێشووی وەزارەتی بازرگانیدا سەپاند.

ئاوێنە: دەستەی دەستپاكیی عێراق بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای گشتی پیشەسازی دنەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق سەپاند، دوای سەلماندنی تاوانەكانی سەری بە وەرگرتنی بەرتیل و ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خاوەنی ئاشێك دەستگیركراوەو جگە لە زیندانیكردنی، بەبڕی پێنج ملیۆن دیناریش سزادراوە.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكراشیكردووە، بەڕێوەبەرە تاوانبارەكە لەكاتی راگەیاندنی سزاكە، لەبەردەم دادوەر ئامادەبووەو دانی بە تاوانەكەشیدا ناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×