پەرلەمانتارێك: عێراق بەردەوام بێت لەسەر قەرزكردن بەزویی ئیفلاس دەكات
  2020-10-01       406       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێی وایە وڵاتەكەی  بەزویی ئیفلاسی خۆی رادەگەیەنێت ئەگەر حكومەت بەردەوام بێت لەسەر قەرزكردن. دەشڵیت: حكومەت بەنیازە بۆ دابینكردنی  موچە تاوەكو سەری ساڵ 27 ترلیۆن دیناری دیكە قەرزبكات.

ئاوێنە: عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی "مەعلومە" رایگەیاند"پەرلەمان چاوەڕوانی ئەوەی لە حكومەتە كە  میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی ئەو كورتهێنانە پێشكەش بكات كە هەیەو هەروەها رێگەی دابینكردنی پارەش بخاتەڕو بۆ دەربازبون لە قەرزكردن."

وتیشی"دوای دو مانگ چاوەڕوانی بۆ ئەوەی حكومەت وەرەقەی چارەسەر پێشكەش بكات، كەچی داوایەكی پێشكەش كردوە بۆ قەرزكردنێكی دیكە بەبێ ئەوەی كورتهێنانەكان چارەسەربكات."

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەگەر حكومەت بەردەوام بێت لە قەرزكردن ئەوا عێراق بەزویی ئیفلاسبونی خۆی رادەگەیەنێت.

ئاشكراشیكردوە"حكومەت نیازی ئەوەی هەیە نزیكەی 27 ترلیۆن دیناری دیكە قەرزبكات تەنها بۆ دابینكردنی موچە تاوەكو سەری ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ حسابێكی بۆ ساڵی داهاتو و چۆنیەتی چارەسەركردنی دۆخەكە كردبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×