داهاتی مانگی رابردوی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاشكراكرا
  2020-10-02       542       

دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق رایگەیاند، داهاتى مانگى رابردوى سەرجەم دەروازە سنورییەکان زیاتر  لە ١٠٠ ملیار دیناربوە.

ئاوێنە: دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا كە کۆى داهاتى بەدەستهاتوى گومرگى و باج بۆ مانگى ئەیلول لە دەروازە سنورییەکان ١٠٠ ملیار دیناربوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕو، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنى داهاتى دەوڵەت و تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی کە وڵاتى پێدا تێدەپەڕێت، لە رێگەى رێکخستنى کارەکان. 

ماوەى چەند مانگێکە، داهاتى دەروازە سنورییەکانى عێراق بەردەوام رو لە بەرزبونەوەیە، دواى کۆنتڕۆڵکردنى دەروازەکان لەلایەن حکومەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×