لەعێراق داوای دواخستنی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن دەكرێت
  2020-10-03       405       

لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ماوەی دو مانگ دوابخرێت ئەوەش بۆ رێگریكردن لە توشبونی خوێندكاران.

ئاوێنە: كەفا فەرحان، ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند: لیژنەكەیان داواكارییەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە بۆ دواخستنی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ماوەی دو مانگ ئەوەش بۆ بەدورگرتنی خوێندكاران لە توشبون بە كۆرۆنا لەكاتی چونەوەیان بۆ قوتابخانەو هەروەك داواشیان كردوە كە خوێندن بە شێوازی ئەلیكترۆنی بێت.

ئەو پەرلەمانتارەی جەختی كردۆتەوە كە تێكەڵاوی خوێندكاران لە خوێندنگەكاندا دەبێت هۆی توشبونیان بە كۆرۆنا و ئێمەش ئێستا لە دۆخی بڵاوبونەوەی بەرفراوانی نەخۆشییەكەداین و دەبێت رێوشوێنی زیاتر بگرینەبەر.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×