72 چەكداری میلیشیاكانی سوریا لە ئازەربایجان كوژراون
  2020-10-04       650       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە كە 72 دو چەكداری میلیشیاكانی سوریا كە لەڕیگەی توركیاوە رەوانەی ئازەربایجان كراون لەشەڕی قەرەباغ لەگەڵ ئەرمینیا كوژراون.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی روانگەی سوری ئەو چەكدارانەی میلیشیا توندڕەوەكانی سوریا كە رەوانەی ئازەربایجان كراون لە هێڵی پێشەوەی بەرەكانی شەڕدا دژبە ئەرمینیان دەجەنگن و تا ئێستا 72 چەكداریان لێكوژراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە توركیا پلانی هەیە ژمارەیەكی دیكە لە چەكدارانی میلیشیاكانی سوریا رەوانەی ئازەربایجان بكات و پێشبینیش دەكرێت سەدان چەكداری ئەو میلیشیایانە لەماوەی چەند سەعات یاخود رۆژی داهاتودا بگەنە ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی هاوشانی سوپای ئازەربایجان لە قەرەباغ دژ بە ئەرمینیا بجەنگن.

پێشتر روانگەی سوری ئاشكرایكردبو كە تاوەكو دوێنێ نزیكەی یەك هەزارو 200 چەكداری میلیشیاكانی سوریا لەڕێگەی توركیاوە بۆ ئازەربایجان نێردراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×