ئەردۆغان: باسكردنی ئیسلام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه‌ بێ ئه‌ده‌بییه‌
  2020-10-06       627       
رەجەب تەیب ئەردۆغان
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا وه‌ڵامی‌ لێدوانێكی‌ پێشتری‌ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌داوه‌ته‌ له‌باره‌ی‌ ئاینی‌ ئیسلامه‌وه‌و ده‌ڵێت، "باسكردنی بونیاتنانه‌وه‌ی ئیسلام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه‌ بێ ئه‌ده‌بییه‌".

ئاوێنه‌: رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی هەفتەی کارمەندانی مزگەوت‌و ئایین کە لەناوەندی کولتورو کۆنگرەی گەل لەبێشتەپە بەڕێوەچو، وتارێكی‌ پێشكه‌شكردو له‌به‌شێكیدا وتی‌، سیاسەتمەدارانی ئەوروپا شکستەکانی خۆیان بەهێرشی سەر موسڵمانان دادەپۆشن.

وتیشی‌، ''هێرشکردنە سەر موسڵمانان بووەتە یەکێک لەگرنگترین ئامرازەکان کە سیاسەتمەدارانی ئەوروپا بەکاریدەهێنن بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان''.

سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بەلێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن کە وتبوی 'ئیسلام لەقەیراندایە'، ڕایگه‌یاند، " ئەو لێدوانە لەشارێک کە ژمارەیەکی زۆر موسڵمانی تیادا نیشتەجێیە جگە لەبێڕێزی، چەواشەکارییەکی ئاشکراشە".

ئەردۆغان ئه‌وه‌شی‌ وت، ''باسكردنی بونیاتنانه‌وه‌ی ئیسلام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه‌، سنوربه‌زاندن‌و بێ ئه‌ده‌بییه... ئیدی چاوەڕوانین لەماکرۆن لەبری ئەوەی وەک پارێزگاری داگیرکەر، وەک پیاوێکی دەوڵەتی بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکات''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×