2020-10-13   764     
وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشنیاری دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی كرد بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع)، وتی: "ئاڕاسته‌ی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێم هاوتایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ده‌ستوریی ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی هه‌رێم".
وتیشی: "پێشنیاری دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتیم كردووه تا پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كوردستان به‌ڕێوه‌ببات به‌جۆرێك له رووی هونه‌ری و ئیدارییه‌وه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه له‌نێوان حكومه‌ی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه‌كانی هه‌رێم".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند كه "گفتوگۆكان جه‌خت له‌سه‌ر بوونی تێڕوانینی نوێی هه‌رێم ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدادا".