‌ وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بارزگانی: به‌شێك له‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
  2020-10-15       393       
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بارزگانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، بەشێكی زۆری كۆمپانیا بیانیه‌كان گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان و دەستیان بە كاركردن كردووە  به‌شێكی‌ دیكه‌شیان خه‌ریكی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ هه‌رێم.

ئاوێنه‌: فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لەھەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ھەزار و 800 كۆمپانیای بیانی ھەن و ساڵانی رابردوو ژمارەیەكی بەرچاو لەو كۆمپانیا بیانیە بە ھۆكاری شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و دواتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەڕابوونەوە وڵاتەكانیان.

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، بەشێكی زۆری ئەو كۆمپانیا بیانیانە ئێستا گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان و دەستیان بە كاركردن كردووە، بەشێكی دیكەشیان خەریكی گەڕانەوەن.

سه‌باره‌ت به‌ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان فەتحی محەمەد ئاشكرایكرد، نزیكەی 100 كۆمپانیای ئەمەریكی لە ھەرێمی كوردستان كار دەكەن و بەشێكیان لە كەرتەكانی نەوت و ئەوانی دیكەش لە ھاوردەكردن و خزمەتگوزاریی گشتی رۆڵیان ھەیە، بێگومان كۆمپانیا ئەمەریكییەكانیش لە ئێستادا گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×