حەشدی شەعبی لەبارەی سوتانی بارەگای پارتی لە بەغدا بەیاننامەیەکی دەرکرد
  2020-10-17       1407       
حەشدی شەعبی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆ و سوتانی بارەگای پارتی لە بەغدا بەیاننامەیەکی دەرکرد و داوای پاراستنی شکۆی دەوڵەت دەکات، دەشڵێت، "حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان رەتدەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت."

حەشدی شەعبی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆ و سوتاندنی بارەگای پارتییەوە لە بەغدا رایگەیاند، "لە هەست و سۆزى عێراقییەکان تێدەگەن بۆ قوربانی و خوێنى رۆڵەکانى حەشد"، دەشڵێت، "پشتیوانى بیروڕاى ئازاد و خۆپیشاندانى ئاشتیانە دەکەین بەپێی دەستور." 

ئاماژە بەوەشکراوە، حەشد بەکارهێنانى توندوتیژى و تێکدان رەتدەکاتەوە بەهەر جۆرێک بێت و داواش دەکات، "پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى بکەن و رێزى پیاوانى ئاسایش بگرن لەم بارودۆخە هەستیارەدا."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سوتێنرا و لە دوای هێرشەکەشەوە باس لەوەدەکرێت، "لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە سوتێنراوە."
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×