ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 26 توشبو گیانیان لەدەستدا
  2020-10-24       675       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 860 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 26 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو 454 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج  هەزارو نۆ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 860 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 26 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 454 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم بەم جۆرەن:

١. پشکنین:  (٥٠٠٩ پشکنینی نوێ)
(١٤٠٢ هەولێر)
(٦٨٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)
(٢٧٤٦ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو:  (٨٦٠ تووشبووی نوێ)
(٣٣٠ هەولێر)
(١٠٩ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٣٨٣ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٤٥٤ چاکبوون)
(١٣٣ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان)
(٢٥٨ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)

٤. مردن:  (٢٦ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٢ ڕاپەڕین)
(١١ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٦٠٠٩٦٣ (٢١٥٦١٤ هەولێر، ١٣٩٦٦٢ سلێمانی، ٢٤٠٤٧٦ دهۆك، ٥٢١١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٦٨٠٤٤ (٢٤٥٤٣ هەولێر، ٢٠٩٧٠ سلێمانی، ٢٠٢٣٠ دهۆك، ٢٣٠١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٩٦٦١ (١٧٠٨٣ هەولێر، ١١٤٥٨ سلێمانی، ٨٩٨١ دهۆك، ٢١٣٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٦٠٩٤ (٦٧٩٣ هەولێر، ٨٣٨٧ سلێمانی، ١٠٨٣٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

مردن ٢٢٨٩ (٦٦٧ هەولێر، ١١٢٥ سلێمانی، ٤١٧ دهۆك، ٨٠ هەڵەبجە)

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×