دوای چەند رۆژێك لە بێسەروشوێنبونی، ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی گەنجێك لە شاخی
بەمۆ بە كوژراوی دۆزرایەوە.
ئاوێنە: سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری
ناحیەی بەمۆ لەڕاگەیەنراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ یەشكەممە تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی (گۆران
عەلی) ناسراو بە (سۆفی گۆران) بەهۆی تەقینەوەی مین پێیدا لەشاخی بەمۆ بەكوژراویی دۆزرایەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو هاوڵاتییە دانیشتوی گوندی "پشتە"ی سەر بە ناحیەی
بەمۆیە، بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی ئاسایش و پۆلیس هاوكار بون.
چەند رۆژێك بو ئەو هاوڵاتییە بێسەروشوێن بو، كەسوكاریشی لەسۆراغی دۆزینەوەیدا
بون.