حكومەتی فەرەنسا رێكخراوێكی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە
  2020-10-28       588       

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، رێكخراوێكی ئیسلامییان هەڵوەشاندۆتەوە ئەوەش بە تۆمەتی بونی پەیوەندیی لەگەڵ رەوتێكی ئیسلامی توندڕەو و پاساوهێنانەوە بۆ "كردەوە تیرۆریستییەكان."

ئاوێنە: جیرالد درمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی وەزیران رێكخراوی "بەرەكە سیتی" ئیسلامی هەڵوەشاندۆتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەرەكە سیتی كە رێكخراوێكی ناحكومییەو لەلایەن ئیدریس سی حەمەدی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، هانی توندوتیژی داوەو پەیوەندیی لەگەڵ رێكخراوێكی ئیسلامی توندڕەودا هەیەو پاساویشی بۆ كردەوە "تیرۆریستییەكان" هێناوەتەوە.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، دوای سەربڕینی مامۆستایەكی وڵاتەكەی بەهۆی خستنەڕوی كاریكاتێرەكانی پێغەمبەرەوە، داوای داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكخراوەی كردبو.

هەفتەی رابردوش حكومەتی فەرەنسا هەڵوەشاندنەوەی "كۆمەڵەی شێخ یاسین"ی راگەیاندبو كە رێكخراوێكی لایەنداری بزوتنەوەی حەماسە بە تۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی مامۆستا فەرەنسییەكە.

دو رۆژ لەمەبەریش حكومەتی فەرەنسا بڕیاری داخستنی مزگەوتێكی لەنزیك پاریسی پایتەختدا ئەوەش لەچوارچێوەی هەڵمەتی ئەو وڵاتە بۆ دژبە ئیسلامی توندڕەو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×