ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا 10هەزار کەسی تێپەڕاند
  2020-10-29       425       
 وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 77 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

ئاوێنه‌:  وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 2 هەزار و 305 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 368 هەزار و 513 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 77 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە  10 هەزار و 27 کەس.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×