2020-11-04   513     
سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبون به یاسا و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێز له‌گه‌لی ئێران بگرێت.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، بۆ تاران سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی داهاتوی ئه‌مریكا گرنگه كه كێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكادا سه‌رناكه‌وێت.
وتیشی، "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبون به یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چه‌ند لایه‌نه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێزگرتن له گه‌لانی ئێران، ئێمه ڕێزمان ده‌وێت له بری سزا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزاكان له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هه‌ڵبگرن و ڕێزیان لێ‌بگرن، دۆخی ئێمه جیاواز ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه به‌لاوه بنرێت و رێزله‌شوێنیان بگیرێت، دۆخه‌كه جیاوازه".
سه‌رۆكی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، بارودۆخه‌كه جیاوازه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت پابه‌ندیه‌كان جێبه‌جێبكات نه‌ك په‌یمان و یاسا شكێنی بكات، بنه‌ما، شێواز و سیاسه‌ت بۆ ئێمه گرنگن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چو، له ئێستاشدا ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی راگه‌یه‌ندراوه، دۆناڵد تره‌مپی كۆماری و جۆ بایدنی دیموكرات ركابه‌ری یه‌كترن و تا ئێستاش به‌پێی ده‌نگه جیاكراوه‌كان بایدن له پێشه‌وه‌یه.