ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: زۆترین گیانلەدەستدان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە
  2020-11-07       556       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 880 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 39 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە 21 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 15 هەزار و 807 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 880 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 660 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو  39 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 21 توشبویان لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 9 توشبو لە پارێزگای سلێمانی و 8 توشبو لە پارێزگای دهۆك و 4 توشبو لە پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 496 هەزار و 19 كەس و لەوانە 11 هەزارو 283 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 425 هەزارو 926 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 810 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 393 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×