بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە
  2020-11-07       1254       

لەگەڵ ڕاگەیاندنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا،  پێشبینی ده‌كرێت، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانییەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئەمشەو شەممە 7ی تشرینی دووەم بەهۆی هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا بەهای تمەن بەرزبووەتەوە بۆ 2 ملیۆن و 200 هەزار بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریكی، بەشێوەی "نەقد".

خاوەنی یەكێك لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكە ئاشكرایكرد، "ئێستا كە بازاڕ نییە و بۆرسە داخراوە نرخەكە بەس پێشبینیكراوە، سبەی یەكشەممە كاتژمێر 10 كە بۆرسە كرایەوە لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، 100 دۆلار بەرامبەر بە 2 ملیۆن و 250 هەزار بۆ 2 ملیۆن و 150 هەزار تمەن دەبێت بە نەقد".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×