حکومەتی‌ عیراق دەستیکرد بە دابەشکردنی موچە
  2020-11-15       425       
بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی‌ عیراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆران.

ئاوێنە: بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی‌ عیراق لە راگەیەنراوێکدا، داوای لە سەرجەم لق و بنکەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات، دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران و مووچەخۆران.

دوێنێ، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و تیایدا رایگەیاندبوو، ئەمنیدارێتییەکەیان ئەو خشتانە رەتدەکاتەوە، کە بۆ دابەشکردنی مووچە لەلایەن چەند دەزگایەکی راگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکرانەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی عیراق پرۆژەیاسای قەرزکردنی (کورتهێنانی دارایی) بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەندکرد، بەپێی پرۆژە یاساکە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی کۆمپانیای سۆمۆ دیاریدەکات ئه‌وكات پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×