نەخۆشخانەی ئاسا: جگەلە كۆرۆنا ڤایرۆسی سارس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوە
  2020-11-20       2231       

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، ئەمڕۆ هەینی، بەپشتبەستن بە زانیارییەكانی تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاسا لە سلێمانی، رایگەیاند: جگەلە كۆرۆنا لە ئێستادا ڤایرۆسی سارس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوە.

ئاوێنە: دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكا وتی"لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومانلێكراوان بە پەتای كۆرۆنا، بۆمان دەركەوتوە كە لەئێستادا جگەلە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆیە دەبێ بەشێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت و جیابكرێتەوە لە  SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە."

بەپێی قسەی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە "هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەردەچن چونكە كۆڤیدیان نییەو ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت." 


چەند زانیاریەکی گرنگ .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×