ئەمشەو یەكشەممە، گه‌نجێك له كافتریایه‌كی گەڕەكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی
كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئاوێنە: له‌و باره‌یه‌وه
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به میدیای رەسمی یەكێتی راگه‌یاند:
كه‌مێك پێش ئێستا پۆلیس له روداوێك كه له یه‌كێك له كافتریاكانی سلێمانی رویداوه
ئاگاداركرایه‌وه‌و تیمه‌كانی پۆلیس و به‌شی نه‌هێشتنی تاوان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان
گه‌یشتنه شوێنی روداوەكە.
وتیشی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان پێده‌چێت روداوه‌كه خۆكوژی بێت
و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه دهستیپێكردوهو ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی
داد له‌سلێمانی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له روداوه‌كه.
بەگوێرەی
زانیارییەكان ئەو كافتریایەی گەنجەكە خۆی تێدا كوشتوە دەكەوێتە گەڕەكی مەڵكەندی
شاری سلێمانی.