بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا لەم گەڕەكانەی سلێمانی تێكدەچێت
  2020-11-30       945       

كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سوتانی یەكێك لە محەویلە گەورەكانی وێستگەی باشوری شارەكەوە بەرنامەی پێدانی كارەبا بە گەڕەكانی رۆژهەڵات تێكچوەو داوا لە مۆلیدە ئەهلییەكانی سنورەكە دەكات هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی بەدەر لە بەرنامەی ئاسایی رویدا، كار بە مۆلیدەكانیان بكەن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سوتانی یەكێك لەمحەویلە گەورەكانی وێستگەی باشور(هوانە) بوەتە هۆی تێكچونی بەرنامەی پێدانی كارەبا لەگەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی (رۆژهەڵات، قڕگە، قەرەتۆغانی نوێ، ئیبراهیم ئەحمەد، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان)."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەبەربەئەوە "بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی لەبەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵەوە دادەنرێت بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی و بەرنامەی كارەبای موەلیدە، ناتوانرێت وەك پێویست و وەك گەڕەكەكانی دیكە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "بەهەمو موەلیدەكانی سنورەكەی رادەگەیەنین بەدەر لەبەرنامەی كارەبای ئاسایی هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی لەسنورەكەدا روبدات دەبێت موەلیدەكانیان كارپێبكەن و هاوڵاتیان بێ كارەبا نەكەن و مافیان پارێزراو دەبێ لەم بابەتەدا بەسەرپەرشتی تیمەكانی موەلیداتی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×