هاوڵاتیانی چەند گوندێكی سنوری قەزای رانییە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی كەمی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی و خراپی دۆخی گوزەرانیان، گردبونەوەو رێگای سەرەكی رانیە-سلێمانییان داخست.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان گردبونەوەو خۆپیشاندانی گوندەكانی گردجان، كانی ماران، قەرەنی ئاغا و قەمتەران تا ئێستاش بەردەوامەو رێگای سەرەكی رانیە-سلێمانییان داخستوە.
هاوڵاتیانی ئەو گوندانە ئەوە بۆ دوەم رۆژی لەسەریەكە، بەهۆی كەمی پێدانی كارەبای نیشتمانی و خراپی دۆخی گوزەرانیانەوە، خۆپیشاندان دەكەن و ئەو رێگەیە دادەخەن.