بەهادین نوری بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
  2020-12-01       616       
بەهادین نوری، سکرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خرانەژێرچاودێری چڕی پزیشکییەوە، لەتەمەنی 93 ساڵیدا و لەژێر کاریگەری ئەو پەتایەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بۆ کۆچی دوایی بەهادین نوری پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتوە، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسەو ماتەمینیی و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی و فەرهەنگیی بەڕێز و پێشمەرگەو سەرکردەو تێکۆشەری خەباتی نیشتمانیی و چینایەتیی کوردستان و عیراق؛ مامۆستا بەهادین نوری؛ دەردەبڕین، داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ڕۆحی بەڕێزیان شادبێت".

شەوی رابردوش نیاز نەجمەدین، برازای بەهادین نوری لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردبو، "چەند رۆژێكە مامی ئازیزم مامۆستا بەهادین نوری بەدەست نەخۆشییەوە ئازارێكی سەخت دەچێژێت. دوێنێ و ئەمڕۆ زۆر بەرەو خراپتر چووە تا وای لێكرد لە نەخۆشخانە خەوێنراوە".

بەهادین نوری یەکێکە لەدیارترین ناوەکانی بزوتنەوەی چەپ لەعێراق و کوردستان، لە 11-ی شوباتی 1927 لەگوندی تەکیە سەبە قەزای قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لەدایکبوە.

لەساڵی 1946 پەیوەندی بەحزبی شیوعی عێراقییەوە کردوە و بۆماوەی چوار ساڵ سکرتێری ئەو حزبە بوە، لەساڵی 1953 دەسەڵاتدارانی سیستمی پاشایەتی عێراق دەستگیریان کردوە و لەدوای شۆڕشی 1958 ئازادکراوە.

بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ حزبی شیوعیدا، لەساڵی 1984 ریزەکانی ئەو حزبەی جێهێشتووە و لەدوای راپەڕین گەڕاوەتەوە کوردستان.

بەهادین نوری بەر لەتوشبوونی بەپەتای کۆرۆنا و لەتەمەنی 93 ساڵیدا وەک کەسێکی بەئەزموون رۆژانە بۆچوونی خۆی لەسەر رووداوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بڵاودەکردەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×