حکومەتی هەرێم 9.6 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ کۆمپانیای گەڵف کیستۆن
  2020-12-01       547       
له‌به‌رامبه‌ر حەقدەستی مانگی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی‌ 9.6 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی‌‌و  بەریتانی هاوبەشەکانی.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیاكه‌ رایگەیاندووه‌، 7.5 ملیۆن دۆلاری حەقدەستی مانگی تشرینی یەکەمی کێڵگەی شێخانی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لەگەڵ هاوبەشەکانی 9.6 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە. 
 
حەقدەستی مانگی ئەیلولی کۆمپانیا هاوبەشەکان کە لەکێڵگەی شێخان وەبەرهێنان دەکەن 9.9 ملیۆن دۆلار بو، بەڵام بۆ مانگی تشرینی یەکەم دابەزیوە بۆ 9.6 ملیۆن دۆلار. 
 
کێڵگەی شێخان بەدوری 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای هەولێر، 80٪ی کێڵگەکە لەلایەن گەڵف کیستۆنەوە خاوەندارێتی دەکرێت‌و لەساڵی 2013وە دەست بەبەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە کراوە. 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×