لە مانگى ئادار 600 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق
  2020-12-03       602       
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لە مانگى ئادارى ساڵی داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینى كۆرۆنای کۆمپانیاى فایزەر دەگاتە عێراق، کە بڕه‌كه‌ی 600 هەزار ڤاکسینه‌ و بۆ 300 هەزار کەس، بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق رونیشیکردەوە، بۆ دابینکردنى ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر پێویستیمان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە و کۆمپانیاکە پێشنیارى فرۆشتنى 9 ملیۆن ڤاکسینى بۆ عێراق کردووە، كه‌ نرخی هەر ڤاکسینێک بە 12 دۆلارە.

ریاز عەبدولئەمیر وتیشی، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، رێنمایى داوەتە وەزارەتى دارایى بۆ دابینکردنى پارە بۆ کڕینى ڤاکسینەکە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×