لە مانگێكدا 46 هاووڵاتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
  2020-12-03       229       

مانگی رابردوو 46 هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

ئاوێنه‌: بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی نۆڤەمبەری 2020 دا، 46 هاووڵاتیی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی دەستبەسەر کراون، کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەر دەستگیركردنی ھاووڵاتییان بە رێژەی 20% بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، لەو ژمارەیەشدا 37 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها 7 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 2 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستگیر كراون.

روونكراوەتەوە، 21 کەس لە پارێزگای سنە، 13 کەس لە ورمێ و 12 هاووڵاتیش لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×