له ئێران ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی تێپه‌راند، وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌ڵێت" رێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوو ١٣ هه‌زار و ٩٢٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا و ٣٥٨ كه‌سی تریش گیانیان له ده‌ستدا، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان گه‌یشته ٤٩ هه‌زار و ٣٤٨ حاڵه‌ت، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 3 هەزار و 494 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
لایخۆشیه‌وه (سه‌عید نمه‌كی) وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان زیادی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێكار و میكانزمه نوێیانه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌م نزیكانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن و گرێبه‌تسیش له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كه‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی.