پەرلەمانتارێكی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی: کە لەسەرای ئازادی قسەت دەکرد مۆڵەتت هەبو؟
  2020-12-03       595       

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پرسیار لە پارێزگاری سلێمانی دەكات كە ئەو كاتەی لە خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات لە سەرا قسەی دەكرد مۆڵەت بۆ خۆپیشاندانەكە وەرگیرابو یان نا؟ ئەوەش دوای ئەوەی كە ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ‎هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی ئەوان ڕێگەپێدراو نییە.

ئاوێنە: لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی كە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی سەرۆكایەتی دەكات، لە راگەیەندراوێكدا وتی"هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە."

لەو بارەیەوە هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی فەیسبوكی خۆیەوە پەیامێكی ئاڕاستەی هەڤاڵ ئەبوبەكرد، پارێزگای سلێمانی كردوەو وتویەتی"کە لەسەرای ئازادی قسەت دەکرد مۆڵەتت هەبو؟"

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وتوشیەتی"سەبارەت بە خۆپیشاندان یەکێک لە ناکۆکی و جیاوازییەکانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی ئەوەبو کە گۆڕان دەیگوت خۆپیشاندان مافێکی سەرەتاییەو مۆڵەت  و ڕەزامەندی دەسەلاتی ناوێ، ئەوان دەیانگوت مۆڵەتی دەوێ."

هەروەها وتوشیەتی"پرسیارێکی زۆر سادە بۆ پارێزگاری سلێمانیی، ئەو کاتەی لە ۱۷ ی شوبات و رۆژانیی دوایی بەشداری خۆپیشاندانەکانی دەکردو لە سەراوە مایکی بەدەستەوە بو مۆڵەت وەرگیرابو یا خود نا؟"

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەرکی دەسەڵات رێگری نییە لە خۆپیشاندان، ئەرکی پاراستنی سەلامەتیی خۆپیشاندەرانە."

وتوشیەتی"گرنگ نییە کە ئۆپۆزسێۆن بویت چیی دەڵێیت، ئەوە گرنگە کە لە دەسەڵاتدا بوی چیی دەکەیت."

زۆرترین بینراو
پەناخوازێكی كورد لەبەریتانیا تۆمەتباردەكرێت بەكوشتنی ژنێك و پارچەپارچەكردنی
سەرۆکی عەشیرەتی غەوارە: پێنج چەکداری دەمامکدار ویستیان بمكوژن
عەلی کەریمی: سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا هاتوە لەگەڵ بارزانی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لەناوببەن
ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روداوی تێكشكانی كۆپتەرە سەربازییەكەی توركیا بەرزبوەوە
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم "دانپێدانانەكان"ی سزادراوانی بادینان رەتدەكەنەوە
ئاسایشی هەرێم وتەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی سزادراوی بادینان بڵاودەكاتەوە
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر كه‌یسى غالب محه‌مه‌دو ده‌ستێوه‌ردانى به‌رپرسان هاته‌ده‌نگ
هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێله‌ مۆدێل نزمه‌كان ده‌ركرد
فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی "دانپێدانان"ی سزادراوانی بادینان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
کەشناسی هه‌رێم: باران بە لێزمە دەبارێت، لە هەندێک شوێن ئەگەری تەرزەبارین هەیە
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×