نرخی نەوت لە 50 دۆلار نزیك دەبێتەوە
  2020-12-04       488       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە 50 دۆلار نزیك بوەوە، ئەوەش دوای رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەسەر چارەسەرێكی مامناوەند بۆ بەردەوامبون لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی لەسەدا 2.1 بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 49.75 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بەڕێژەی لەسەدا 1.8 بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە 46.48 دۆلار.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە وڵاتانی ئۆپیك پڵەس دوێنێ پێنجشەممە رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە رێژەیەك لەو كەمكردنەوەیەك بەرهەمهێنانی نەوت كە پێشتر لەسەری رێككەوتبون كەم بكەنەوە.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە بڕیارە بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 7.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە مانگی كانونی دوەمی ساڵی داهاتوەوە كەمبكرێتەوە كە لە ئێستادا 7.7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×