2020-12-04   639     
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت، دوو رۆژە خەڵک خۆپیشاندان دەکات، ئەم حکومەتە ناتوانێ موچەو پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک دابینبکات، چونکە خەڵک ھەر دەتوانێ چوار پێنج یا ئەوپەڕی شەش مانگ بەرگەی بێ موچەیی بگرێت.
ئاوێنه: له‌میانه‌ی گفتگۆیه‌كی كراوه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكدا، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی له‌خۆپیشاندان‌و پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانیه‌ران كردوه‌و ڕایگه‌یاندووه، دوو رۆژە خەڵک خۆپیشاندان دەکات، ئەم حکومەتە ناتوانێ موچەو پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک دابینبکات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه خەڵک ھەر دەتوانێ چوار پێنج یا ئەوپەڕی شەش مانگ بەرگە بگرێت موچەی نەدەیتێ، لەوە زیاتر ناتوانێت‌و کاتێکیش دێت خۆپیشاندان دەکات ھەق‌و مافی خۆیەتی ناڕەزایەتی دەردەبڕێت‌و ناھەقی نییە. بگرە ئەوە ناھەقییە. ھەقەکانیان لەبەرچاو نەگیرێت.