پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی دابینكردنی خەرجیی هەڵبژاردنەكان دەكات
  2020-12-05       417       

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر چوار پڕۆژە یاسا بدات و خوێندنەوەش بۆ چواری دیکە بکات کە یەکێک لەوانە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پرۆژە یاسای دابینکردنی خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چوار پڕۆژە یاسا دەدات و خوێندنەوەش بۆ چواری پڕۆژە یاسای دیکە دەکات.

کۆبونەوەکە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و بەرنامەی کاریش بریتییە لە:

 - دەنگدانی لە روی پرەنسیپەوە لەسەر پرۆژە یاسای پەنابەران.

- دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێککەوتنی سنور، کە بەرپرسە لە داواکاریی دەریایی ساڵی 1976.

- دەنگدان بە پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆلی ساڵی 2005 هەموارکراوی رێککەوتنی ساڵی 1988 لەبارەی نەهێشتنی کارە نائاساییەکانی دژ بە سەلامەتی دەریاوانی.

- دەنگدان بە پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە رێککەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 1992لەبارەی بەرپرسیاریەتی مەدەنی لە زیانی پیسبون بە رۆن.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دابینکردنی خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.

- گفتوگۆ و خوێندنەوەی دوەمی پرۆژە یاسای هەموارکردنی سێیەمی یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاودێریی ژمارە 138ی ساڵی 1971.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە رێککەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 1969 پەیوەندار بە دەریاوانی کاتێک روداوێکی پسیبونی رۆنی رودەدات.

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای پەسندکردنی رێککەوتنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عیراق و ئیمارات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×