پێنج رۆژنامەنوسی كەركوك لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستبەسەردەكرێن
  2020-12-14       763       

پێنج رۆژنامه‌نوسی شاری كه‌ركوك، له‌كاتی روماڵ و كاری رۆژنامه‌وانیدا له‌ ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای عیراقییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.

ئاوێنە: سۆران عه‌بدولكه‌ریم، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌گه‌ڵ سۆران محه‌مه‌د و ئۆژین جۆڵا و دو میدیاكاریدا دیكه‌دا به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت: له‌لایه‌ن سوپاوه‌ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌پاساوی به‌زاندنی سنوری هێزی سه‌ربازی بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خت، له‌كاتێكدا ئه‌وان پێناسی كاری رۆژنامه‌وانییان پێیه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ له‌ ده‌زگاكانی ژیان، رۆژنیوز، ئه‌نادۆڵ و كه‌ركوك ناو كارده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی سۆران دوای زیاتر له‌دو كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی سوپاوه‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رگه‌ڕان كراون تا دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیان، ئازادبكرێن.

گوندی په‌ڵكانه‌، كه‌ رۆژنامه‌نوسه‌كان سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانییان بون تیایدا، سنورێكی جێناكۆك و ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی ململانێی هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌به‌، به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×