نرخی نەوت دابەزی
  2020-12-18       586       

دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو روی لە بەرزبونەوە بو، بەڵام ئەمڕۆ هەینی بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت دابەزیوەو بوە بە 51.30 دۆلار و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس-یش 14 سەنت لە بەهای خۆی لە دەستداوە بوە بە 48.22 دۆلار.

رۆیتەرز دابەزینی نرخی نەوتی بۆ بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنا گەڕاندۆتەوە كە هەڕەشەیە لەسەر دابەزینی خواست لەسەر وزە و هەروەها بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكیشی بە هۆكارێكی تر ناوبردوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×