سەدر: پێویستە حكومەتی عێراق باری نائاسایی لەشاری بەغدا ڕابگەیەنێت
  2020-12-21       607       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی عێراق باری نائاسایی لەشاری بەغدا ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان.

ئاوێنه‌:  موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر نووسیویەتی "پێویستە حكومەت باری نائاسایی لە  بەغداد ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان"، باسی لەوەشكردووە "پێویستە لەسەر پەرلەمانی عێراق دانوستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق".

سەدر ئاماژەی بەوەكردووە "خودایە من گەواهی دەدەم كە ئاگادارمكردوونەتەوە و لەئاگاداركردنەوە بەردەوام دەبم"، ئاماژەی بەوەشكردووە "سنووری عێراق لە مەترسی بەردەوامدایە، ئەو وەك هەمیشە دیلی دەستی گەندەڵییە".

سەدر وتویەتی "دوژمنان دزە دەكەن، میلیشیاكان كۆنترۆڵی وڵات دەكەن و قاچاغچیێتی بە ماددە هۆشبەرەكان، سەروەت و سامان، چەكداران، كاڵاكان و شتەكانی دیكەش چڕكراونەتەوه، ئەمەش ئاسایش و ئابووری خستووەتە مەترسییەوە‌، هەر لەو روەشەوە داوای باری نائاسایی لەشاری بەغدای پایتەختی عێراق دەكات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×