له‌ به‌سره‌ بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی نێوان دوو هۆز، 12 كەس بوونە قوربانی
  2020-12-26       408       

بەهۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان دوو هۆز لە پارێزگای بەسرە، پێنح كەس كوژران و حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاوێنه‌: محەمەد خەڵەف ئەفسەر لە سوپای عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لەناوچەی كەرەمە لە پارێزگای بەسڕە، شەڕ و پێكدادان لەنێوان دوو هۆز دروست بوو.

وتیشی”بە هۆی شەڕەكەوە پێنج كەس كوژراون و حەوت كەسی دیكەش بریندار بوون، لەو شەڕەشدا چەكی سوك و مامناوەند بەكارهێنراون”.

ئاشكراشیكرد، شەڕەكە لەنێوان هەردوو هۆزی حمادنە و ئەبوعفرە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە، لەئێستاشدا هێزەكانی سوپای عیراق چوونەتە نێوەندی شەڕەكەوە و دۆخەكە ئاسایكراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×