پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتو پڕۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمانی عێراق
  2020-12-27       423       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، پێشبینی كرد، هەفتەی داهاتو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بگاتە پەرلەمان.

ئاوێنە: عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 رەنگە هەفتەی داهاتو بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی لە نزیك دەرفەتدا دەنگی لەسەر بدرێت لەپێناو زامنكردن و دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و دوانەخستنیدا وەك ئەوەی پێشتر رویدا."

بەپێی قسەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی "ئەو سیاسەتە ئابورییانەی بەم دواییانە لەلایەن حكومەتەوە گیراونەتەبەر لەوانە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار، لەپێناو دابینكردنی موچەی فەرمانبەراندایەو بۆئەوەیە كە هەنگاوی قەرزكردن دوبارەنەبێتەوە."

رۆژی دوشەممەی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنێكی تایبەتدا پڕۆژە یاسای بودجەی وڵاتی بۆ ساڵی 2021 پەسەندكرد بەڵام تاوەكو ئێستا رەوانەی پەرلەمانی عێراقی نەكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×