كازمی: گەلی ئێمە شایستەی چاكسازییەكە لە ئاست قوربانییەكانیدا بێت
  2020-12-31       534       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا بەبۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە دەڵێت، پێكەوە درێژە بە كاروانی گەشەپێدان دەدەین و گەلی ئێمە شایستەی چاكسازییەكە كە لە ئاست قوربانییەكانیدا بێت.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، لە تویتێكدا بە زمانی كوردی وتویەتی"هەمو ساڵێك خەڵكی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن، ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان."

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕو"پێكەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەكانمان تێپەڕاند، هەر پێكەوەش درێژە بەكاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە كەناری ئارام."

جەختیشی كردۆتەوە كە "گەل شایستەی چاكسازییەكە لەئاست قوربانیەكانی."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×