هێزە عێراقییەكان لە ئامادەباشیدان
  2021-01-03       399       
ئەمڕۆ 3-1-2021 ساڵێك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی تێدەپەڕێت و بەپێی زانیارییەكانیش، ئەمڕۆ لایەنە شیعییەكان و بەتایبەت حەشدی شەعبی خۆپیشاندان دەكەن، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی عیراقیش ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكان لە شاری بەغدا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئاوێنە: لای خۆشیانەوە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەردەوامین لە بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس.

ئاشكراشیدەكات، بەشێك لە هێزەكانمان بۆ پاراستنی نێردەو باڵیۆزخانەكانی وڵاتان دابینكردووە.

پێشتریش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، ڕێگە بەهیچ پێشێلكاری و پاساوێك نادەین كە هەڕەشە بێت بۆ سەر سەروەری خاكی عیراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×