ئێران: سیخوڕە ئیسرائیلییە وروژێنەرەکان پیلانی هێرشێک دژ بە ئەمریکییەکان دەگێڕن
  2021-01-03       512       
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رایدەگەیەنێت، سیخوڕە ئیسرائیلییە وروژێنەرەکان پیلانی هێرشێک دژ بە ئەمریکییەکان دەگێڕن.

ئاوێنە: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، "زانیاری نوێ لە عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن، سیخوڕە ئیسرائیلییە و روژێنەرەکان پیلانی هێرشێک دژ بە ئەمریکاییەکان دەگێڕن تا ترەمپ بە هۆکارێکی ساختە هانبدرێت تا ڕەوایی بدرێت بە شەڕ".

ئەو هۆشدارییەی زەریف هاوکاتە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی هێزی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشجی شەعبی کە سالێک لەمەوبەر لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە بەغدا کوژران.

واشنتن ملیتانە شیعەکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشی موشک بۆ سەر دامەدەزگاکانی ئەمریکا لە عێراق لەوانەدا موشەکبارانکردنی ناوچەکانی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا، هیچ گروپێکی ئاشکرای سەر بە ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان نەگرتوەتە ئەستۆ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×