سەدر داوا لەگروپە چەكدارەكان دەكات عێراق نەخزێننە ناو ململانێی نێوان ئەمەریكا و ئێران
  2021-01-04       619       
وتەبێژی رێبەری رەوتی سەدر داوا لە گرووپە چەکدارەکان دەکات دەستهەڵگرن لەوەی عێراق بخزێننە نێو ململانێی ئەمریکا و ئێران، راست نییە گەلی عێراق باجی ئەو ناکۆکییە بدات.

ئاوێنه‌: سەڵاح عوبێدی، وتەبێژی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند: کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بوو، بەڵام ئەو رووداوە وەکو پاساوێک بەکارهێندراوە بۆئەوەی عێراق بخزێنرێتە ناو ململانێیەکەوە کە زیان بە عێراق دەگەیێنێت.

عوبێدی دەشێت، سەدر روونیکردووەتەوە، ئەمریکا و ئێران لەسەر هەژموونی ناوچەکە لە ململانێدان، بۆیە راست نییە گەلی عێراق لێکەوتەکانی ئەو ململانێیە لەئەستۆبگرێت و عێراق باجی ئەو ناکۆکییە بدات.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×