یه‌كێك له‌و پێنج پرسیاره‌ی ئاڕاسته وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كرێت له‌په‌رله‌مان، په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، له‌بانگهێشتكردنی عه‌لی عه‌لاوی بۆ په‌رله‌مانی عێراق پێنج پرسیاری ئاڕاسته ده‌كرێت، كه یه‌كه‌م پرسیار ناردنی دوو ترلیۆن و نیو دیناره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2019.
چوار پرسیاره‌كه‌ی دیكه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كرێت، په‌یوه‌سته به دۆخی دارایی و جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی سپی بۆ چاكسازیی.