سەركونسوڵی ئێران: سولەیمانی هاوكاری هەرێم بووە
  2021-01-06       452       

سەركۆنسووڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند كە قاسم سولەیمانی لە شەڕی دژ بە داعش هاوكاری خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە.

ئاوێنه‌: نەسرووڵا ڕەشنودی سەركۆنسوولی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە وتووێژی تایبەت لە گەڵ جام كوردی، وتی: بەشداری چین و توێژەكانی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمی یەكەم ساڵوەگەڕی تیرۆری سولێمانی پیشاندەری ئەوەیە كە خەڵكی هەرێم قەدرزانی ئەون.

ناوبراو وتی: خەڵكی هەرێم و پارێزگاكانی وەك نەینەوا كە بەشدارییان كرد جەختیان لەوە دەكردەوە كە سولەیمانی تەنیا پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە و پەیوەندییان بە جیهانی ئیسلام و تەنانەت مرۆڤایەتی بە گشتی هەیە.

سەركۆنسووڵی ئێران بە ئاماژە بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەم وڵاتە و هەرێمی كوردستانیش وتی: ئاستەنگەكانی وەك بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش نەبوونە ڕێگر لە بەردەم گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و پێشبینی بەرەوپێشچوونی ئەم پەیوەندییانە لە ساڵی نوێدا دەكەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×