2021-01-06   642     
له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا، کۆبونەوەكه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، ڕاگیرا.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه -به‌كاتی كوردستان- کۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بەسەرۆکایەتی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كه‌یان، كۆبونه‌وه‌كه ڕاگیرا.
هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لایەنگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەربەستە ئەمنییەكانی دەروروبەری بینای کۆنگرێسیان تێكشكاند‌و چونە سەر ئەو سەكۆیەی بۆ دەستبەكاربونی جۆ بایدن، كاندی سه‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانرابو.
به‌و پێیه‌ی بەگوێرەی دەستوری ئەمریکا، جێگری سەرۆکی ئه‌مریكا كه لەهەمانکاتدا سەرۆکی کۆنگرێسیشه‌و ئه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد، بۆیه دۆناڵد ترەمپ داوای لەمایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئه‌مریكا کرد کە "پارێزگاری لەدەستور بکات‌و کارە راستەکە بکات". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکدا لەواشنتن وتی، ئەگەر جێگرەکەی "کارە راستەکە بکات، هەڵبژاردن دەبەینەوە". وتیشی، "هەرگیز سازش ناکەین".
به‌ڵام مایک پێنس لەکۆنگرێس رایگەیاند، بەپێی دەستور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکدا رایگەیاند، "مایک پێنس ئازایه‌تی نەبو تا وڵات‌و دەستورەکەمان بپارێزێت‌و دەرفەت بدات بەویلایەتەکان بۆ راستکردنەوەی چەند ڕاستییه‌ك. ئەمریکا داوای راستیی دەکات!".