دهۆك..گەنجێكی ئاوارەی ئێزیدی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
  2021-01-07       620       

کوڕێکی گەنجی ئاوارەی شنگال لە کەمپی روانگە لە دهۆک بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو گەنجە تەمەنی 20 ساڵانەو خەڵکی شنگالە، ناوی شەمۆ بەدەلە و ئێزدییە.

ئاوێنە: جەعفەر سمۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە دهۆک جگە لە پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، بۆ "روداو" وتی "هێشتا رون نییە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم گەنجە چییە، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژێکدا ئەمە چوارەم حاڵەتی خۆکوشتنە لەناو کەمپەکاندا رودەدات."

لەماوەی 72 سەعاتی رابردودا، جگە لەو گەنجە سێ كچی دیكەش لە كەمپی ئاوارە ئێزیدییەكاندا كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان ئاماژەی بەوە کرد "پێویستە لایەنی حکومی و رێکخراوەکان لە هۆیەکانی ئەم حاڵەتانە بکۆڵنەوە، پلان و بەرنامە دابنرێن بۆئەوەی گەنجان زیاتر هۆشیار بکرێنەوە، تاوەکو لەو روداوانە خۆیان بەدور بگرن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×