سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کيتی: دروستكردنی هەرێمی سلێمانی گەندەڵییەكان زیاتر دەكات
  2021-01-12       460       

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگەیاند دروستكردنی هەرێمی سلێمانی گەندەڵییەكان زیاتر دەكات.

ئاوێنه‌: ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە ‌لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسینێكی بڵاو كردۆتەوەو تیایدا رەخنە ی تووند لە هەوڵی بەهەرێمكردنی سلێمانی دەگرێت و دەڵێت ئەم هەوڵە گەندەڵی بنبڕناكات بەڵكو زیاتری دەكات .

دەشڵێت، لە رابردودا تامی دوو ئیدارەییمان تاقی كردۆتەوە و دەستكەوتەكانی یەك ئیدارەییشمان بینیون، ئایا دەكرێ لەبەر كەموكورتیەكانی دەسەڵات و گەندەڵی ئێمە ئەو دەسكەوتانەی تێكەڵكردنەوەی هەردوو ئیدارەكە نادیدە بگرین؟

باس لەوەشدەكات : دوای قوربانییەكی زۆر و مێژووییەكی پڕ لە خەبات و چەرمەسەری تا توانیمان قەوارەی هەرێمی كوردستان وەدەست بێنین، بەڵام ئێستا گوێم لە هەندێ دەنگ دەبێ، كە باسی دروستكردنی هەرێمێكی دیكە دەكەن.

پێشیوایە هەوڵی بەهەرێم كردنی سلێمانی گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەكە زیاتر تەشەنە دەكات و سیستەمی حوكمڕانی هەردوو هەرێمەكە خراپتر دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×