لەپارێزگای هەڵەبجە نرخی نان گران دەكرێت
  2021-01-13       614       
لەبەشێك لە نانەواخانەكانی پارێزگای هەڵەبجە نرخی نان گران كراو نانەواخانەكانیش هۆكارەكەی بۆ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار دەگێڕنەوە.

ئاوێنە: لەدوای ئەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی لەبەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبویەوەو نرخی پێداویستیەكان بەرزبویەوە، لەئێستادا بەشێك لەنانەواخانەكانی ھەڵەبجە شەش نان بە هەزار دینار دەفرۆشن.

پێشتر بڕیاردرا كەنرخی نان گران نەكرێت، بەڵكو قەبارەی نان بچوك بكرێتەوە، بەڵام بەشێك لە خاوەنی نانەواخانەكان پابەندی ئەو بڕیارە نین و بەشێكی دیكە لە خاوەنی نانەواخانەكان ئامادەنین نرخی نان گران بكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×