لە هەولێر، گردبوونەوە و ناڕەزایی دەستیپێكرد
  2021-01-13       660       

دانیشتوانی گەڕەكی هەواری شار لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی دەكەن، دەشڵێن، ماوەی ساڵ و نیوێكە چاوەڕوانی حكومەت دەكەن، بەڵام هیچ كەسێك بەدەم كێشەكەیانەوە نەهاتووە.

ئاوێنه‌:  گەڕەكی هەواری شار بۆ نزیكەی دوو ساڵ دەچێت  دروستكراوە و نزیكەی١٥٠ ماڵی تێدا نیشتەجێیە، وێڕای ئەوەی ستوونی كارەبا و هێڵی كارەبای بۆ ڕاكێشراوە، بەڵام نەبەستراوەتەوە بە هێڵی نیشتیمانی كارەبا.

 دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌ چەندین جار سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان كردووە، بەدەم كێشەكانەوە نەهاتوون، فەرمانگەی كارەبا دەڵێت، لەسەر خاوەن پڕۆژەیە كێشەكە چارەسەر بكات.

لەگەڕەكەكەیان تەنها كارەبای موەلیدە بەشێوەی ٢٤ كاتژمێری هەیە ئەویش ئەمپێری بە٢٢هەزار دینارە، ئەمەش زۆر دەكەوێت لەسەریان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×